هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هەفتانین شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە هەرێمی هەفتانین شەهید بوون و راشیگەیاند، ئەوان بە تاکتکی شەڕڤانانەوە، رێبازەکانی گەریلای سەردەمیان خستە روو.

لەم بارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە لێدوانێکدا کە لە ٢٧ی نیساندا بڵاومان کردبووەوە، رامانگەیاندبوو لە هەرێمی هەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی شەهید شێخمووس چالاکیەکی بەفراوان ئەنجامدراوە و لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا ٩ سەرباز کوژراون و دەست بەسەر چەندین کەلوپەلی سەربازیدا گیراوە. راشمانگەیاندبوو کە لەو چالاکیەدا ٣ لە هەڤاڵانمان کە بە قارەمانانەی لە دژی هێزەکانی دوژمن شەڕیان کرد، شەهید بوون.

زانیاریەکان لە بارەی ناسنامەی ئەو ٣ هەڤاڵە شەهیدانەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: چەکدار ئامەد

ناوی تەواو: فاتیح دەمیر

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و ناوی باوک: سەڤدەد - عبدولا

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ – هەفتانین

***

نازناو: مەرڤان ئامەد

ناوی تەواو: ئەحمەد سونار

شوێنی لەدایکبوون:ئامەد

ناوی دایک و ناوی باوک: واحیدە – محمد

بەروار و شوێنی شەهیدبوون:٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ - هەفتانین

***

نازناو: تۆڵهلدان رۆزا بۆتان

ناوی تەواو: مەسعود ئایدن

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و ناوی باوک:گوڵێ – محمدعلی

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٠ - هەفتانین

مەروان ئامەد

هاوڕێ مەروان لە ساڵی ١٩٩٦ لە ئامەد لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوو، ناچار بوو لە خوێندنگەیەکی ناوچەکە کە یەکێکە لە ناوەندەکانی ئاسیمیلاسیۆن (بەتورک کردن)ی دەوڵەتی داگیرکەر تورک، دەست بە خوێندن بکات. بەڵام هەستی وڵاتپارێزی، لە دەروونی هاوڕێ مەرواندا گەشەی کرد و ئەو خۆڕاگریەی بوو بە شاهید بۆی، کاریگەریەکی گەورەی لەسەر دروست کرد. کردەوەکانی ئاسیمیلاسیۆن و زیهنیەتی شۆڤێنیستیی دەوڵەتی تورکی بە چاوی خۆی بینی و بەو بڕوایەی کە 'بە فەلسەفەی رێبەرایەتی، لاپەڕەیەکی نوێی تێکۆشان هەڵدرایەوە' و لەسەر ئەم ئەساسە لە ساڵی ٢٠١٤ دا بەشداری ناو ریزەکانی خۆڕاگری بوو. لە ناو ریزەکانی گەریلادا بە رەنج و چاونەترسی و بە خۆڕاگریەکەیەوە دەناسرایەوە و لەو رۆژەوەی بەشداری کرد تا ئەو رۆژەی شەهید بوو، هەر چی ئەرک و بەرپرسیارێتی سەر شانی هەبوو، بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە و بە بڕوایەکی قوڵەوە، جێبەجێی کرد.

چەکدار ئامەد

هاوڕێمان چەکدار لە ساڵی ١٩٩٦ لە ئامەد لەدایک بوو، لەناو هەستێکی وڵاتپارێزیدا گەورە بوو. ئەو کۆمەڵکوژی و فشارانەی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە بەرامبەر گەلەکەمان ئەنجامی دەدات، بووە هۆکاری ئەوەی هاوڕی چەکدار راستیی خۆی ببینێت و لە تەمەنی لاوێتیدا بزوتنەوەی ئازادی بناسێت. بۆ ئەوەی خاوەنداری لە میراسەکان گەل و شەهیدان بکات، لە ساڵی ٢٠١٥ بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا بوو. لە ماوەیەکی کورتی پەروەردەدا، گۆڕانکاریەکی گەورەی لە کەسایەتی خۆیدا دروستکرد و بوو بە ملیتانێکی فیدایی پەکەکە. بۆ ئەوەی ببێت بە گەریلایەکی پێشکەوتوو و شارەزا، بە بێ وەستان، رەنجیدا و لە تاکتیکەکانی گەریلا دا سەرکەوتنی گەورەی مۆر کرد.

تۆڵهلدان رۆزا بۆتان

هاوڕێ تۆڵهلدان لە ناوچەی باسای سەر بە شرنەخ لەدایک بوو کە دوژمن لەو ناوچەیە سیستمی جاشایەتی کە کورد بە دەستی کورد دەدات بە کوشت و هێڵی نۆکەری تێدا دەسەپێنێت. لە ماوەیەکی کورتدا هەستی بە سیاسەتە داگیرکەریەکانی دوژمن کرد. لەو ناوچەیەی تێیدا لەدایک بوو، لە لایەکەوە هێڵی نۆکەری کە سیاسەتی سەرکوتکارانەی دوژمنی تێدا سەپێندراوە، لە لایەکی دیکەشەوە راستی گەلی وڵاتپارێز کە لە گەڵ راستی پەکەکە بووە بە یەک، پێش کەوت. لە تەمەنی لاوێتیدا بڕیاری خۆیدا کە هێڵی شکۆ و خۆڕاگری هەڵبژێرێت. گەریلاکانی کوردستان کە هەمیشە لە خەیاڵیدا بوون، بۆی بوون بە رۆناکی و بە گەڕان بە دوای ژیانی ئازاددا، هەمیشە جەوهەری خۆی پاراست. بەو پەیوەستبوونەی لە تەمەنی لاوێتیدا هەیبوو، لە ساڵی ٢٠١٣ کە خوێندکاری زانکۆ بوو، بەشداری لە ریزەکانی پەکەکەدا کرد.

هاوڕێ تۆڵهلدان زانیبووی کە بە کەسایەتێکی تۆڵەسەندنەوە دەتوانێت وڵامی سیاسەتەکانی ئینکار و لەناوبرن و دڕندانەکانی دوژمن بداتەوە. بەم زیهنیەتە ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کرد و بوو بە خاوەنی هەڵوێستێکی پێشەنگ و نمونە. لە ماوەیەکی کورتدا لەگەڵ راستیی پەکەکە بوو بە یەک و بەرپرسیارێتیەکانی خۆی لە بەرەکانی جەنگدا جێبەجێکرد. هاوڕی تۆڵهلدان زانیبووی کە گەورەترین تۆڵەسەندنەوە لە دوژمن، جێبەجێکردنی فەلسەفەی رێبەر ئاپۆیە لە کەسایەتی خۆیدا و بەم تێگەیشتنە هەوڵیدا خۆی لە فەلسەفەی رێبەرایەتیدا قوڵبکاتەوە و بەم شێوەیەش بوو بە خاوەنی کەسایەتێکی فیدایی و فەرماندەیەکی گەنج.

هاوڕێکانمان مەروان، چەکدار و تۆڵهلدان لە هەرێمی هەفتانین کە دوایین بەرەی ئەرکەکانیان بوو، بە هەستێکی شەڕڤانیەوە کە لە رووحیانەوە دەهات، رێنوێنی تاکتیک و رێبازی گەریلای سەردەمی نوێیان پێشکەش کرد. بە چاونەترسی و بە بڕیارێکی گەورەوە، هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی دوژمن و تێکیان شکاند و بەم شێوەیە گەیشتنە ئاستی شەهادەت.

بە تایبەت سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزکانی هەر سێ شەهیدە قارەمانەکانمان و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێنیش دەدەین کە ئەم رەنجە مێژوویەی شەهیدان سەردەخەین."

ز.ش